dr_saad

 

کورتە باسێکی ژیانی دکتۆر شێخ سعداللە ئەحمەدعارف بەرزنجی

_لەدایکبووی شاری دیالەی عیراقە ناحیەی سەعدییە ساڵی١٣٧٥ی کۆچی بەرامبەر بە١٩٥٦ی زاینی
_زانیارییە سەرەتاییەکانی لەسەر دەستی باوکی وەرگرتووە شێخ ئەحمەد عارف هەروەها مامی شێخ محمد مەعسووم ڕەحمەتی خوایان لێبێ
_کۆتایی بەخوێندنی سەرەتایی هێناوە لە قوتابخانەی سەعدییەی یەکەم
_خۆی گەیاندووە بەقوتابخانەی ئاینی لەناحیەی(ابوصيدا) دوای ئەوە قوتابخانەی حەزرەتی عبداللە کوڕی موبارەک خوا لێی ڕازی بێ لەڕەمادی
_وەرگیرا لەکۆلێژی ئاداب بەشی ئاین بەکەلۆریۆسی بەدەس هێنا لەو کۆلێژە ساڵی١٤٠١ی کۆچی بەرامبەر بە١٩٨١ی زاینی
_بڕوانامەی ماستەر ئەمجا دکتۆرای بەدەس هێنا لەکۆلێژی زانستەئیسلامێکان لەزانکۆی بەغدا ساڵی١٤١٧ی کۆچی بەرامبەر بە١٩٩٧ی زاینی
_ئیجازەی عیلمی مەلایەتی وەرگرتووە لەزانای گەورە شێخ عبدالکریم دەبانی تکریتی ساڵی١٤٠٥ی کۆچی بەرامبەر بە١٩٨٤ی زاینی
_هەروەها ئیجازەی ئیرشادوتەزکییە لەکاری ڕووحی ئیسلامی پێ بەخشرا لەلایەن زانای پایەبەرز شێخ عبداللە کوڕی شێخ موستەفا کوڕی شێخ ئەبوبەکر هەرشەمی ڕەحمەتی خوایان لێبێ لەساڵی١٤١٥ی کۆچی بەرامبەر بە ١٩٩٥ی زاینی
_دامەزرا بەسیفەتی پێش نوێژو وتارخوێن لەمزگەوتی ئیمامی مالیکی کوڕی ئەنەس ڕەزای خوای لێبێ لەگەڕەکی حي العدل لە بەغدا ساڵی١٣٩٨ی کۆچی بەرامبەر بە١٩٧٨ی زاینی
_موشەڕڕەف بوو بەبەڕێوەبردنی قوتابخانەی شێخ مەعروفی کەرخی خوا لێی ڕازی بێ
_کاری وانەوتنەوەی كردووه (محاضر)لەکۆلێژی ئیمامی ئەعزەم هەروەها لەکۆلێژی زانستە ئیسلامێکان سەربەزانکۆی بەغدا هەروەها لەکۆلێژی پەروەردەی زانکۆی سەنعا
_ هەروەها لەکۆلێژی(اصول الدين) لەزانکۆی بەلقای ئوردنی
_ئیجازەی عیلمی مەلایەتی بەخشیوە بەکۆمەڵێ لەقوتابێکانی ئێستا ئەوان خزمەت ئەکەن لە مزگەوتەکانی عیراق و جیهانی ئیسلامی
_وتارخوێندن و پێش نوێژی و ئامۆژگاری کردنی کردووە لەماوەی مانگی شەشی ساڵی١٤٢٦ی بەرامبەر بە٢٠٠٥ی زاینی تاوەک و مانگی شەشی ساڵی١٤٣١ی بەرامبەر بە ٢٠١٠ی زاینی لەمزگەوتەکانی ئیمارات لەشاری ئەبوزەبی له مزگەوتی دەرویش کوڕی کەرەم هەروەها مزگەوتی فاتیمەی کچی جەمال هەروەها مزگەوتی حەزرەت موسعەبی کوڕی عومەیر خوا لێی ڕازی بێ
لەشاریقەش لەمزگەوتی حەزرەتی بەڕائی کوڕی عازیب خوا لێی ڕازی بێ هەروەها مزگەوتی نوور هەروەها مزگەوتی یەقین
_ لەسەرەتای ساڵی ١٤٣٦ی کۆچی بەرامبەر بەرامبەر بە٢٠١٥ی زاینی هەتا ناوەڕاست ساڵی ١٤٤٠ی کۆچی بەرامبەر بە٢٠١٩ی زاینی وەک سەرۆک بەش کاری کردووە لە جەمعییەی ئیسلامی لە بەحرێن

_ژمارەکانی جەنابی شێخ لەتورکیا بۆ پەیوەندی تەلەفۆنی ٠٠٩٠٥٤٢٥١٠٥٩٧٧
لەسەر بەرنامەی BOTIM
٠٠٩٠٥٤٤٦٧٠٢٢٥٠
واتساب ٠٠٩٠٥٤٤٦٧٠٢٢٥٠