2013/10/08
پرسیار:

سەلام و میهرەبانی پەروەردگارتان لەسەربێت ، چۆنن گەورەم لەخوای گەورە داواکارم لەتەندروستی و لەشساغی بەردەوامدا بن ، گەورەم پرسیارەکەم ئەوەیە :-

موڕشید کێیە؟

داوای دوعای خێرتان لێ دەکەم کەخودا قبوڵم بکات و خودا پاداشتی خێرتان بداتەوە.

ناو :یوسف

وەڵام ‌‌:

سەلام و میهرەبانی پەروەردگار لەسەر ئێوەش بێت.
خودای گەورە پاداشتی خێرت بداتەوە بۆ ئەو دوعا چاکەی بۆت کردم ، وەداواکارم لەخوای گەورە مۆفەقتان بکات بۆ ئەوشتانەی پێی خۆشەو پێی ڕازییە.

موڕشید ئەوکەسەیە کە: شێخێکی کامڵە و زنجیرەی مامۆستاکانی ئەگەنەوە بە پێغەمبەری خودا درودی خوا لەسەر خۆی و یارو خانەوادەی بێت لە ڕووی زانستی و ڕوحیەوە.
وە لەدەربڕێنێکدا (لفظ) ی -موڕشید- هاتوە لەفەرمایشتی خودای باڵادەست دەفەرموێ:

{مَنْ يَهْدِ اللَّهُ فَهُوَ الْمُهْتَدِ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلَنْ تَجِدَ لَهُ وَلِيًّا مُرْشِدًا} [سورة الكهف: 17].
واتە ئەوەی خودا هیدایەتی بدات هەر ئەو هیدایەت دراوەو ڕێنموینی وەرگرتوە، ئەوەشی خوا گومڕای بکات، ئەوە هەرگیز کەسێکی دەست ناکەوێت ببێتە موڕشید و ڕێنیشاندەرو ڕێنموینی بکات.

موڕشید ئەوەیە:- بەندەیەکە خوای باڵادەست لەخۆی نزیکی کردوەتەوە وەمۆفەقی کردوە لەجێبەجێ کردنی گوڕێیەڵی بەشێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا وەکو لەم فەرمایشتەدا دەفەرموێ :-

{وَالَّذِينَ جَاهَدُوا فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا وَإِنَّ اللَّهَ لَمَعَ الْمُحْسِنِينَ} [سورة العنكبوت: 69].

واتە:- ئەوانەی لەپێناو ئێمەدا و بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی ئێمە هەوڵ و کۆششیان کردوەوە خۆیان ماندوو کردووە بەڕاستی ئەوانە ڕێنموینی دەکەین و بۆ هەموو ڕێگایەکی چاک و دروستی خۆمان و بێگومان خودای پەروەردگار هەمیشە لەگەڵ چاکە کاراندایە .
هەروەکو  گەورەمان پێغەمبەری خوا درودی خوا لەسەر خۆی و یارو خانەوادەو خۆشەویستانی بێت لەفەرمودەیەکی قودسیدا دەفەرموێت:-

(إِنَّ اللَّهَ قَالَ: مَنْ عَادَى لِي وَلِيًّا فَقَدْ آذَنْتُهُ بِالحَرْبِ، وَمَا تَقَرَّبَ إِلَيَّ عَبْدِي بِشَيْءٍ أَحَبَّ إِلَيَّ مِمَّا افْتَرَضْتُ عَلَيْهِ، وَمَا يَزَالُ عَبْدِي يَتَقَرَّبُ إِلَيَّ بِالنَّوَافِلِ حَتَّى أُحِبَّهُ، فَإِذَا أَحْبَبْتُهُ: كُنْتُ سَمْعَهُ الَّذِي يَسْمَعُ بِهِ، وَبَصَرَهُ الَّذِي يُبْصِرُ بِهِ، وَيَدَهُ الَّتِي يَبْطِشُ بِهَا، وَرِجْلَهُ الَّتِي يَمْشِي بِهَا، وَإِنْ سَأَلَنِي لَأُعْطِيَنَّهُ، وَلَئِنِ اسْتَعَاذَنِي لَأُعِيذَنَّهُ —) پێشەوا بوخاری ڕەحمەتی خوای لەسە بێت.

خوا فەرموێیتی هەرکەسێک دوژمنایەتی بکات لەگەڵ دۆستێکی من ئاگاداری دەکەمەوە کە من بەخۆم جەنگی لەگەڵ دەکەم لەجیاتی دۆستەکەم ، بەندەکەمیش ناتوانێ خۆی لەمن نزیک بکاتەوە بەهیچ کردەوەیەکی وا کەمن لەلام خۆشەویستر بێ وەک بەو شتانە نزیک ئەبێتەوە کەلەسەرم واجب کردووە ، بەندەکەشم بەردەوام ئەبێ و واز ناهێنێ بەرەبەرە خۆی لەمن نزیک دەکاتەوە بەکردنی سوننەتەکان هێندە سووننەت ئەکات تا خۆشم ئەوێ ، جاهەر کاتێ بەندەی خۆمم خۆش ویست بۆی ئەبمە ئەو گوێیەی کەپێی ئەبیستێ وە بۆی ئەبمە ئەو چاوەی کە پێی ئەبینێ وە بۆی ئەبمە ئەو دەستەی کە هەڵمەتی پێ ئەبا وەبۆی ئەبمە ئەو قاچەی کە پێی ئەڕوات وە هەرشتێکم لێ داوا بکات بێگومان پێی ئەبەخشم وەهەرکاتێک پەنام پێ ببات بێگومان پەنای ئەدەم و ئەیپارێزم.

بێجگە لەو چاکانەی خوای باڵادەست و بەخشندە دەیبەخشێت بەویستی خۆی بەبەندەکانی کەدەفەرموێ:

{وَاللّهُ يَخْتَصُّ بِرَحْمَتِهِ مَن يَشَاءُ وَاللّهُ ذُو الْفَضْلِ الْعَظِيمِ} [سورة البقرة: 105].

وە لەواتاکانی (يَخْتَصُّ بِرَحْمَتِه) واتە نزیکی دەکاتەوە لەپێغەمبەرەکەی درودی  و ئاشتی خوا لەسەر خانەوادەو هاوەڵەبەڕێزەکانی بێت.

وە کەئیجازە و مۆڵەتی موڕشدی وەرگرت بەزنجیرەکەی گەشتوو بە گەورەمان پێغەمبەری خوا درود و سەلامی خوای باڵادەست لەسەر خۆی و خانەوادەو هاوەڵە بەڕێزەکانی بێت لەڕێگای شێخە موڕشیدەکەی خۆی و بەم شێوەیەش ئەم مۆڵەتە دانپێدانانە بەبەدەستهێنانی نزیکی لە لەحەزرەتی پێغەمبەری کۆتایی پێغەمبەران درود و سەلامی خوای لەسەر بێت و وەرگرتنی بەرەکەتی ڕۆحی و ڕۆشنای و ڕوناکیەکانی  دڵی.

وە لەگەڵ ئەمانەشدا مامۆستای نەوەمان حەزرەتی شێخ عەبدوڵای هەرشەمی خوای باڵادەست ڕۆح و یادی و گۆرەکەی بەرزو پیرۆز بکات وەسفی ئەم جۆرە موڕشیدانەی بەوە کردووە هەر کات و ساتێک لەشەوبێ یان ڕۆژ کاری ڕۆحی ئەنجام بدەن ئەوە لەژێر سێبەری ڕۆحی موڕشیدەکەیان دەیکەن لەگەڵ ئەوەی کەوا تواناداری و شایستە بوونی ئەوەیان تێدایە بەسەربەخۆی ئیڕشادو تەوەجوهی ڕۆحی ئەنجام بدەن ، ئەمەش دان پێدانانێکە کەوا ئەوان نەگەشتونە بەو پلەو پایە بەرزە تەنها بەچاکەو مهیرەبانی خوای باڵادەست و چاکەو میهری موڕشیدەکەی نەبێت کە بەرپرسیاری پەروەردە و گرنگی پێدانی ڕوحییانی گرتۆتە ئەستۆ .

وە پەیوەندی کردن بەموڕشید  لەگرنگترین هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی پلەی ڕۆحیە بۆیە پەیوەندی کردن وڕابیتەکردن گەشە بەڕۆح دەدات لە پلەکانی  یادو زکری پیرۆزدا کەهیچ ئەندازەیەک نیە بۆ پیرۆزی و بەخششەکانی.

وە لەم بارەیەوە وەکو ئەمە ئەوەیە کە گێڕدراوەتەوە (روایة) لە گەورمان حارسی کوڕی مالکی ئەنساڕی خوای باڵادەست لێی ڕازیبێت:

(أَنَّهُ مَرَّ بِرَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَقَالَ لَهُ: كَيْفَ أَصْبَحْتَ يَا حَارِثُ؟ قَالَ: أَصْبَحْتُ مُؤْمِنًا حَقًّا. فَقَالَ: انْظُرْ مَا تَقُولُ؟ فَإِنَّ لِكُلِّ شَيْءٍ حَقِيقَةً، فَمَا حَقِيقَةُ إِيمَانِكَ؟ فَقَالَ: قَدْ عَزَفَتْ نَفْسِي عَنِ الدُّنْيَا -أَيْ كَرِهْتُهَا-، وَأَسْهَرْتُ لِذَلِكَ لِيَلِي -أَيْ بِالقِيَامِ-، وَاطْمَأَنَّ نَهَارِي -أَيْ بِالصِّيَامِ-، وَكَأَنِّي أَنْظُرُ إِلَى عَرْشِ رَبِّي بَارِزًا، وَكَأَنِّي أَنْظُرُ إِلَى أَهْلِ الْجَنَّةِ يَتَزَاوَرُونَ فِيهَا، وَكَأَنِّي أَنْظُرُ إِلَى أَهْلِ النَّارِ يَتَضَاغَوْنَ فِيهَا -أَيْ يَضِجُّوْنَ وَيَتَصَايَحُوْنَ-، فَقَالَ: يَا حَارِثُ عَرَفْتَ فَالْزَمْ، ثَلَاثًا) پێشەوا تەبەرانی رەحمەتی خوای باڵادەستی لەسەر بێت.

بەلای پێغەمبەری خودا درود و سەلامی خوای لەسەربێت  تێپەڕی و پێغەمبەر درودی خوای لەسەربێ لێ پرسی چۆن ڕۆژت کردەوە ئەی حاریس؟
فەرمووی ڕۆژم کردەوە باوەڕدارێکی تەواوم. پێی فەرمووی ئاگاداری چی دەڵێی ؟ چونکە هەموو شتێک بەڵگەی و ڕاستی خۆی هەیە بەڵگەو ڕاستی باوەڕەکەی تۆ چیە؟
فەرموی: پشتم لەدونیا کردو لەپێش چاوم کەوت بۆیە شەوانیم زیندوو کردەوە بەشەو نوێژو ڕۆژانیشی تێیدا بەڕۆژوو دەبم لەئەنجامدا خوا دڵی ڕووناک کردمەوا وەکو بڵێی بەچاوی خۆم عەرشی مەزنی زاتی خوا دەیبینم وە بەهەشت دەبینم چۆن خەڵکانی ناوی سەردانی یەکتر دەکەن وە دۆزەخ دەبینم چۆن خەڵکانی ناوی شیوەن و ناڵەیان لێ بەرز دەبێتەوە، پێغەمبەری خودا درودی خوای لەسەربێ فەرمووی ئەی حاریسە بەڕاستی زانیت و دۆزیتەوە دەستی پێوە بگرە (سێ جار دوبارەی کردەوە).

لەگێڕانەوەیەکی تردا پێغەمبەر درودی خوای لەسەربێت  دەفەرموێ:

(مُؤْمِنٌ نَوَّرَ اللهُ قَلْبَهُ) پێشەوا بەیهەقی ڕەحمەتی خوای باڵا دەستی لەسەربێت .

بڕوادارێکە خوا دڵی رەوشنکردەوەتەوە .

بۆیە موڕشیدە بەڕێزەکان خودای باڵادەست لێیان ڕازی بێت کەسانێکن:

قَدْ رَفَضُوْا الآثَامَ وَالعُـيُـوْبَا * وَطَهَّرُوْا الأَبْدَانَ وَالقُـلُـوْبَـا
وَبَلَغُـوْا حَقِـيْـقَـةَ الإِيْـمَـــانِ * وَانْتَهَجُوْا مَنَاهِـجَ الإِحْسَـانِ

واتا: گوناهەو تاوان وناشرینەیەکانیان ڕەتکردەوە
لاشەو دڵ و ناخیان بەتەواوی پاک کردەوە
گەشتن و بوونە خاوەن باوەڕێکی ڕاست و دروست
بوونە شوێنکەوتەی ڕێبازی خواناسی و چاکەکاری.

وە داواکارم بگەڕێیتەوە سەر کتێبەکەم بەناونیشانی (الرابطة القلبية) کەبڵاو بوەتەوە لەمڵپەڕ بەشی توێژینەوەو دراسات  لاپەڕەکانی (5849).
خودای بەرزو پیرۆز زاناترە.

درودی خوای باڵادەست و پیروزی و سەلامی لەسەر ڕێنیشاندەری ئومەت و گەورەی عەرەب و عەجەم پێغەمبەرمان حەزرەتی موحەمەد وەلەسەر خانەوەدەو هاوەڵە بەڕێزەکانی کەخاوەن بەخشین و ڕێزن .